بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی یاردیدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران لە ڕێوڕەمسی حەوتەی توێژینەوە لە زانکۆی باڵای بەرگری نیشتمانی، سەبارەت بە تیۆری جەمسەرسازی هێزی جیهانی ئیسلام لە قەوارەی تەکوزی نوێی جیهانیدا، وتی: ستراتژیی ئەمریکا و زایۆنییەکان لە شەڕی هەنۆکەدا لە دژی گەلی چەوساوەی فەلەستین و درێژەی دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان و ڕووخاندنی حکومەتی سووریا و پێشڕەوی لە خاکی سووریادا بە ئاشکرا دەبینین.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: لەو ڕووەوە تەنیا ڕێگەی ڕزگاری گەلان و وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێژمۆنیی داگیرکاری جیهانی بەتایبەت ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی کە هۆکاری سەرەکیی ناهێمنی و شەڕ و کۆمەڵکوژی لە ناوچە و جیهانی ئێمەن، هاوڕێی و یەکگرتوویی و جەمسەرسازی هێز لە جیهانی ئیسلامە.
Your Comment